Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
رۆڵی هەڵكشاوی روسیا لە ناوچەكەدا

فەرید ئەسەسەرد

پاش ئەوەی ئیدارەی ترەمپ دوو جار رایگەیاند كە هێزەكانی لە باكووری سوریا دەكێشێتەوە و بەكردەوەش دەستی بەكێشانەوەی زۆربەی هەرە زۆری هێزەكانی كرد، ئێستا هەر ئەو ئیدارەیە بژاردەی هێشتنەوەی 500 سەرباز لە باكووری سوریا و پارێزگای دێرەزور تاوتوێ‌ دەكات. هەرچەند راگەیەنرابوو كە هێزەكانی ئەمریكا ئەركەكانی خۆیان لە سوریا جێبەجێ‌ كردووە و داعشیان بە هاوكاریی كورد لەناو بردووە، كەچی ئێستا واشنتۆن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هێشتنەوەی هێزەكانی بۆ رێگرتنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش، هەر وەك بۆ ئەوەشە كە چاڵە نەوتەكانی باكووری سوریا نەكەونە ژێر دەستی داعش كە لە ناو براوە. هەر بە هەمان پێودانگ، لە كاتێكدا...
ئەم هاوپەیمانە پشتی پێ‌ نابەسترێ‌

فەرید ئەسەسەرد

بەم ناونیشانەی سەرەوە، رۆژنامەی "تایمس"ی بەریتانی لە سەروتاردا باسی هێرشی ئەم دواییەی توركیای كردووە بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریاو سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپی وا نیشان داوە كە هاوپەیمانێكە ناكرێ‌ پشتی پێ‌ ببەسترێ‌. رەخنەكانی رۆژنامەكە لە سەرۆكی ئەمریكا بەشێكن لە شاڵاوێكی رەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكاو بڕیارە شێواو و كتوپڕەكانی ترەمپ.
كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا شتێكی چاوەڕوانكراو بوو، بەڵام كەس پێشبینی ئەوەی نەدەكرد ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ توركیا بۆ هێرشكردنە سەر كورد هەڵكا، بەتایبەتی كە كوردی سوریا هاوپەیمانی ئەمریكا بوون لە شەڕی دژی داعش ‌و بەشێكیش بوون لە جەنگی جیهانیی دژ بە تیرۆر. بۆیە...
ئاماژەكانی پشت ئاگربڕەكەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا

فەرید ئەسەسەرد

رێككەوتنی ئاگربڕ لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان ئەمریكا و توركیا، ئەو دەرفەتەی بە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دا، كە خۆی وا نیشان بدا زۆر بە تەنگ راگرتنی شەڕەكەوەیە و كار بۆ چەسپاندنی ئاشتی دەكا، بەڵام ئەمە بەم واتایە نایەت كە ئەمریكا بەرپرس نییە لە هەڵایسانی شەڕەكە، چونكە كشانەوەی ئاشكرای لە سوریا و هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا بۆ هێرش كردنە سەر كورد، هەر ئەم واتایەی لێ‌ هەڵدەكڕێندرێ‌ كە ترەمپ رێی داوە توركیا هێرش بكاتە سەر هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعشدا. ئاشكراشە كە ترەمپ بە هێنانە كایەی ئاگربڕێكی پێنج رۆژە، ئابڕووی تكاوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكای پێ‌ چارەسەر نەكراوە. لە تەرازوودا، لە كەیسی ئاگربڕەكەدا تای تەرازووی ئەردۆغان...
ریفراندۆمی كوردستان پاش دوو ساڵ لە بەڕێوەچوونی
ئیسرائیل بەرەو پاشاگەردانی
دیوەكەی تری رووداوەكانی ئیدلب
وەرزی فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكان
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي