Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
مورسی ‌و ئەزمونی ئیخوان لە تەرازوودا

فەرید ئەسەسەرد

مردنی كتوپڕی سەرۆكی پێشووی میسر محەمەد مورسی لە كاتی دادگایی كردنی، مەسەلەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت ‌و ئیسلامی هێنایەوە بەر باس.
لە یەكەم هەڵبژاردنی ئازاددا، لەوەتەی رژێمی پاشایەتی لە میسر لە ساڵی 1952 رووخاوە، كاندیدی ئیخوان موسلمین محەمەد مورسی لە ساڵی 2012دا سەركەوتنی بەدەستهێناو بووە یەكەم سەرۆكی مەدەنیی هەڵبژێردراو بەشێوەیەكی دیموكراتییانە لە مێژووی میسردا. پاش حەوت ساڵ لەم ئەزموونە دراماتیكییە، ئێستا دەردەكەوێ‌ كە لەو كاتەدا هێشتا میسر نە بۆ ئەزموونی دیموكراسی لەبار بوو نە بۆ ئەزموونی هاتنە سەر كاری ئیسلامییەكان. محەمەد مورسی بە شێوەیەكی دیموكراتییانە گەیشت بە دەسەڵات، هەرچەند ئیسلامییەكان لە رووی  فیقهییەوە باوەڕیان بە دیموكراسی نییە.
هەرەسهێنانی رژێمی حوسنی موبارەك لە ساڵی 2011، بۆشایی دەسەڵاتی لە میسر هێنایە ئاراوەو...
لێپرسراوێتی ‌و ئومێد لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا

فەرید ئەسەسەرد

لە تشرینی یەكەمی 1975 دا مام جەلال نامیلكەیەكی  بەناونیشانی "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟" لە دەرەوەی وڵات بە زمانی عەرەبی نوسی ‌و دواتر شەهید ئارام لە ناو وڵات وەری گێڕایە سەر زمانی كوردی. لە نامیلكەكەدا مام جەلال وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە رایان وابوو پەلە لە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا كراوە. لە وەڵامدا مام جەلال نكوڵی لەوە نەكردووە كە پەلە لە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كراوەو وای وەڵام داونەتەوە كە ئەو شانازی بەوەوە دەكات كە پەلەی لە پێكهێنانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كردووە چونكە بەم كارە وەڵامی رژێمی بەعسی داوەتەوە كە ویستویەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد بە یەكجارەكی تێك بشكێنێ‌.
لە راستیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێك پاش 64 رۆژ لە كۆتایی هاتنی شۆڕشی پێشوو راگەیەندراوە، لە كاتێكدا كە...
لنكۆڵن لە كەنداو: بژاردەكانی شەڕو ئاشتی

فەرید ئەسەسەرد

پەیدابونی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لنكۆڵن لە كەنداو، شەڕی ئەمریكای دژی رژێمی سەدام حسێن هێناوەتەوە یاد. بەڵام پەیدابوونی كتوپڕی لنكۆڵن لە كەنداو بەڵگەی هەڵگیرسانی شەڕ دژی ئێران نییە، چونكە لنكۆڵن بە تەنها هیچی پێ‌ ناكرێ‌. كێشەكە لەوە دایە كە كاتێك باسی لێدانی ئێران دەكرێ‌، كتومت مۆدێلی عیراق ‌و ئەفغانستان لە بیرەوەریدا قوت دەبێتەوە. هەندێ‌ ئاماژە سەبارەت بە پلانی ناردنی 120 هەزار سەربازی ئەمریكی بۆ كەنداو هەیە، بەڵام ئەمریكییەكان خێرا نكوڵییان لە بوونی پلانێكی لەم جۆرە كرد. تەنانەت ئەگەر ئەمە راستیش بێ‌، شەڕی زەمینی لە دژی ئێران بە 120 هەزار سەرباز هەڵناسوڕێت.
هەست دەكرێ‌ ئەمریكییەكان دودڵن لە بڕیارداندا. ئەوەی ئەم دوودڵییەش دەسەلمێنێ‌ ئەوەیە كە سەرۆكی ئەمریكا لە جیاتی ئەوەی بە...
توركیا لە بەردەم دووڕیانێكی تردا
پەیامەكانی كۆبوونەوەی دراوسێكانی عیراق لە بەغدا
دایەلۆگ لە بەرگێكی ئەكادیمیدا
گەڕی دووەمی بەهاری عەرەب لە جەزایرو سودان
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي