Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
وەرزی خستنی فڕۆكەكان

فەرید ئەسەسەرد

پێدەچێ‌ وەرزی خستنی فڕۆكەكان لە سوریا دەستی پێ‌ كرد بێ‌. لە 3ی شوبات فڕۆكەیەكی سۆخۆی 25ی روسی لە ئاسمانی ئیدلب بە موشەكێكی دژ بە فڕۆكە خرایە خوارەوەو فڕۆكەوانەكەی لە ناوچەیەكدا دابەزی كە لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارەكانی بەرەی نوسرە دایە. ئەم فڕۆكەیە دووەم فڕۆكەی جەنگیی روسیایە كە لە سوریا دەخرێتە خوارەوە.
هەروەها لە 10ی شوباتدا فڕۆكەیەكی ئێف 16ی ئیسرائیلی كە بە ئاسمانی سوریا دەسوڕایەوە، تەقەی لێ‌ كراو پێكرا، دواتریش لە باكوری حەیفا كەوتە خوار. فڕۆكەیەكی ئێف 15ی ئیسرائیلیش پێكرا، بەڵام فڕۆكەوانەكەی گەیاندییە ناو ئیسرائیل ‌و لە شوێنێكدا نیشتەوە. هەر ئەو رۆژە ئیسرائیل فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئێرانی لە شیوەكانی ئوردون خستە خوارەوە.
لە عەفرینیش هێزەكانی كورد لە 10ی شوباتدا هەلیكۆپتەرێكی توركیایان خست ‌و...
عەفرین و ململانێی دژەكان

فەرید ئەسەسەرد

هیچ كات پەیوەندیی نێوان دوو ئەندامی پەیمانی ناتۆ، بەقەد پەیوەندیی ئێستای نێوان توركیا و ئەمریكا خراپ نەبوە. ئەمەش زۆرتر لە میدیاكانی توركیادا دەردەكەوێ‌. وتارێكی ئەم دواییەی برایم قەرەگول لە رۆژنامەی "یەنی شەفەك" كە زۆر لە ئەردۆغانەوە نزیكە، هێرشی توندی كردۆتە سەر ئەمریكا و بە "دەوڵەتێكی دوژمن" ناوی بردووە كە گوایە "پلانی بۆ وێران كردنی توركیا" هەیە. هەر لەم وتارەدا داوا كراوە حكومەت بنكەی ئینچەرلیك دابخات.
لەوەتەی توركیا ئۆپەراسیۆنی عەفرینی دەست پێ‌ كردووە، میدیاكانی توركیا بە بەردەوامی هێرش دەكەنە سەر ئەمریكا. وردتر، لەوەتەی توركیا هەستی كردووە عەفرین بە ئاسانی ناگیرێ‌ و رەنگە ئۆپەراسیۆنەكە درێژە بكێشێ‌، تەنگەتاو بووە و ترسی سوپرایزی پێشبینی نەكراوی لێ‌ نیشتووە. رۆژنامەی "میللیەت" لە وتارێكدا كە خاتوو سەرپل چوویكجان نوسیویەتی، گوزارشتی لەو نیگەرانییە كردووە و...
شاندی هەرێم لە بەغداوە بۆ تاران

فەرید ئەسەسەرد

سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی بۆ ئێران نیشانی دەدا كە هەولێر پەندی لە سەركێشییە شكستخواردووەكەی ریفراندۆم وەرگرتووە و لە هەوڵی دروست كردنەوەی پرد دایە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی كە ئەنجامدانی ریفراندۆمیان بە كارێكی باش نەزانیوە.
سەردانەكە پاش كەمتر لە مانگێك لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ئەنجام دەدرێت. هەر چەند پەیوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان سەردانەكە و خۆپیشاندانەكاندا نییە، بەڵام بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ تاڵە موویەك هەردوو روداو بەیەكەوە دەبەستێتەوە. هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەكاندا، تاران هەرێمی كوردستانی تاوانبار كرد و رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكان لە هەولێر نەخشەیان بۆ دانراوە و خۆپیشاندەران لە هەولێرەوە فەرمانیان بۆ دەچێت. بەڵام سەردانەكە...
عیراقی داهاتوو لە نێوان مالیكی و عەبادیدا
خۆپیشاندان وەك ماف ‌و وەك رەفتار
فایلەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ساڵی تازەدا
ترەمپ و قودس و كردنەوەی دەرگاكانی دۆزەخ
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین