Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
توركیاو هەڵپەی هەڵبژاردنی پێشوەخت

فەرید ئەسەسەرد

لە توركیا بڕیار درا دوو مانگی تر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ‌و پەرلەمان ئەنجام بدرێ‌. ئەم بڕیارەی ئەردۆغان زۆر لێكدانەوەی بۆ كرا. بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی كە باوە، بڕیارەكە پێشبینیكراو بوو. ئەوەی كە لە بڕیارەكە پێشبینی نەكرا بوو، ئەوەیە كە هەڵبژاردن دوو مانگی تر بەڕێوە بچێ‌. هەڵبژاردن نزیكەی ساڵ ‌و نیوێكی ماوە، بۆیە پێشبینی دەكرا ساڵێك پێش بخرێ‌ ‌و لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێ‌.
شرۆڤەكارانی تورك سەریان لە بڕیارەكە سوور ماوە. شرۆڤەكاری سیاسی محەمەد زاهید گول كە لەسەر پارتی دەسەڵاتدار حیساب دەكرێ‌، كاتێك پرسیاری لێ‌ كرا هۆی پێشخستنی كاتی هەڵبژاردن چیە، وەڵامی پێ‌ نەبوو. وتی توركیا "لە دۆخێكی نائاساییدایە" و پێویستی بە...
سوریای پاش گورزە موشەكییەكە

فەرید ئەسەسەرد

سێ‌ زلهێزی جیهان كە هەرسێكیان مافی ڤیتۆیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە، پێكەوە 100 تا 120 موشەكیان لە دژی دەوڵەتێك بەكار هێنا كە حەوت ساڵە لە گێژاوی شەڕی ناوخۆدا دەسوڕێتەوە. هاووڵاتیانی ئەمریكاو بریتانیاو فەرەنسا بەم گورزە سوپاییە شادمان نەبون، ئەویش لەبەر ئەوەی گورزەكە هیچی لە مەسەلەكە نەگۆڕیوەو هیچ زیانێكی بە رژێمی ئەسەد نەگەیاندووە، بەتایبەتی كە دیمەشق پێش گورزەكە هەموو فڕۆكەكانی بۆ تەرتوس ‌و حەمیمیم گواستبۆوە.
كاردانەوەكان جیاواز بون. پوتین گورزەكەی بە پێشێل كردنی یاسای نێودەوڵەتی ناساند، فەرەنساو بریتانیا كە لە گورزەكەدا بەشدار بون، هیچ لەگورزەكە سودمەند نەبون. لەكاتێكدا ئەردۆغان كە هاوپەیمانی روسیایە لە سوریا، پشتگیریی كرد. وتارەكەی تریزا مای كە پاش گورزەكە خوێندییەوە هێندەی لە پاكانەكردن دەچوو، هێندە لە وتاری سەركەوتن نەدەچوو. ماكرۆنیش لە...
قەیرانی سوریا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا

فەرید ئەسەسەرد

بڕیاری ترەمپ سەبارەت بە كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، زۆر كاردانەوەی لێ‌ كەوتەوە، گرنگترینیان دوو كاردانەوە بوو، یەكێكیان سعودیە گوزارشتی لێ‌ كردووە و ئەوی دیكەیان فەرەنسا. سعودیە بڕیاریدا خەرجیی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بگرێتە ئەستۆ، ئەمەش چانسێكی دیكەی بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دا لە سوریا، بەڵام كەس نازانێ‌ هەتا كەی. فەرەنساش هەر دوا بەدوای بڕیارەكە، لەسەر زاری سەرۆك ماكرۆن رایگەیاند كە ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا سوریا بەجێ‌ بێڵن، هێز بۆ سوریا دەنێرێ‌. شەقام و میدیای ئەمریكی پشتیوانی لەكشانەوەكە ناكەن. مارك تیسین لە رۆژنامەی "واشنتن پۆست" لەوتارێكدا دژی "دووبارەكردنەوەی هەڵەی كشانەوە لە عیراق" وەستاوە، بەڵام...
قەیرانی سوریا پاش عەفرین
رێككەوتننامەی جەزایر و شا و بڕیاری كۆتایی هێنان بە شۆڕش
اتفاقية الجزائر بين وعود الشاه وقرار انهاء الثورة الكردية
هەرێمی كوردستان پاش ریفراندۆمی چارەی خۆنوسین
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين