Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
بەسرە لە خۆپیشاندانەوە بۆ كردنەوەی دەرگای گۆڕانكاری

فەرید ئەسەسەرد

بزوتنەوەی ناڕەزایی بەسرە پەیامی خۆی گەیاندە بەغداو هەموو عیراقی هەژاند. هەرچەند بزوتنەوەكە زێدەڕۆیی لە توندوتیژی كردووە، بەڵام رەوشەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكا كە ئەستەمە بزوتنەوەكە تەنها وەك جموجوڵێكی توندوتیژ ‌و ناڕازی بۆ دەربڕینی بێزاری لە ئاستی خراپی خزمەتگوزارییەكان بمێنێتەوە. ئەوەی زۆرتر رێی تێدەچێ‌ ئەوەیە كە رووداوەكانی بەسرە لێكەوتەو ئاكامی قووڵ بە دوای خۆیاندا بێنن ‌و رێ‌ بۆ گۆڕانكاری خۆش بكەن.
دیارە یەكەم ‌و كاریگەرترین لێكەوتەی خۆپیشاندانەكان، ریسواكردنی خودی عەبادی ‌و ئاشكراكردنی بودەڵەیی حكومەتەكەیەتی. عەبادی بەرپرسی یەكەمە لە گەیشتنی رەوشی بەسرە بەو ئاستە خراپەی كە بۆتە مایەی هەڵایسانی خۆپیشاندانی توندوتیژ. هۆی سەرەكیی هەڵایسانی خۆپیشاندانەكان، شكستی عەبادییە لە دابینكردنی خزمەتگوزاریی گشتی. پاش سەندنەوەی موسل ‌و تێكشكاندنی داعش، عەبادی وەك سەركردەیەكی سەركەوتوو ‌و براوەی جەنگ خۆی نیشانداو بە شێنەیی ‌و بەوپەڕی متمانەوە خۆی بۆ خولی دووەمی سەرەك وەزیران ئامادە كرد. بەڵام...
كورد لە پێشبڕكێی فراكسیۆنە پەرلەمانییە گەورەكەدا

فەرید ئەسەسەرد

دەستوری عیراق لە ماددەی 76 دا بایەخێكی زۆری بە پێكهێنانی فراكسیۆنە پەرلەمانییە گەورەكە داوە، چونكە سەرۆكی كۆمار كاندیدی ئەو فراكسیۆنە رادەسپێردرێ‌ كابینەی تازە پێك بێنێ‌. ئەوەندەی مەسەلەكە پەیوەندیی بە كوردەوە هەیە، ئەمە یەكەم جارە كورد هەوڵ بدا بەشدار بێ‌ لە پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكەدا. لە هەر سێ‌ ئەزمونی پێشووی پێكهێنانی كابینەی تازەدا، كورد لە دەرەوەی پرۆسەی پێكهێنانی فراكسیۆنە پەرلەمانییە گەورەكەدا بووەو هیچ هەوڵێكیش لەلایەن كوردەوە بۆ بەشداری كردن لە پێكهێنانی كابینەی تازەدا نەبووە. بۆیە ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا پێویستە كورد بەشدار بێ‌ لە پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكەدا؟ ئایا پێكهێنانی ئەو فراكسیۆنە گەورەیە شایستەی ئەم هەموو هەوڵا‌و رەنجەیە؟ هۆی وروژاندنی ئەم پرسیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشداری و بەشداری نەكردنی كورد لە پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكەدا هیچ كاریگەریی لەسەر پشكی پۆستەكانی كورد نابێ‌. پشكی كورد بە بەشداری كردن لە فراكسیۆنە گەورەكەدا زیاد نابێ‌، بەشداری نەكردنیشی...
دابەزینی بەهای لیرەی توركی ‌و شتی تر

فەرید ئەسەسەرد

پێرێ‌ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یادی شەڕی ساڵی 1071ی مەلازگردی نێوان بیزەنتییەكان ‌و توركە سەلجوقییەكاندا داوای لە هاووڵاتیانی كرد یەكبگرن دژی " ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ئابووریی وڵات". لەمەوبەریش بەرپرسەكان ‌و هەروەها میدیاكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبوو كە پیلانێكی ئەمریكی دژی ئابووریی توركیا هەیە و ئەمریكا سزای ئابووریی بەسەر توركیادا سەپاندووە.
میدیای توركیا مەسەلەكە زۆر بە سادەیی باس دەكا و وای نیشان دەدا كە هۆی پیلان ‌و سزاكان پەیوەندییان بە گرتنی قەشە ئەندرۆ برانسۆنەوە هەیە كە ترەمپ داوای ئازادكردنی دەكات. ئەمە بەم مانایە دێت ئەگەر توركیا قەشە گیراوەكە ئازاد بكا، پیلانەكە هەڵدەوەشێتەوەو...
سەرەنجامەكانی ستراتیجی سزا ئابورییەكانی ئەمریكا
ئاماژەكانی پشت سەردانی شاندی كوردەكانی سوریا بۆ دیمەشق
دەربارەی چاكسازیی سیستمی كۆتا
كۆماری دووەم لە توركیا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي