Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
توركیا لەجەنجاڵی قەیرانی قەتەردا

فەرید ئەسەسەرد

گومانی تێدا نیە كەقەیرانی قەتەر زۆر خراپ لەسەر بەرژەوەندییەكانی توركیا شكاوەتەوە. بەهۆی ئەم قەیرانەوە، توركیا دۆستایەتیی سعودیەی لەدەستداوە. لەڕیازی پایتەختی سعودیە بەو چاوە سەیری هەڵوێستی توركیا دەكرێ‌ كە هەڵوێستێكە گوزارشت لەدۆستایەتی ناكا. لەڕاستیشدا قەیرانی قەتەر گەیشتۆتە ئاستێك كەتێیدا هیچ بوارێك بۆ توركیا نەماوە كەبتوانێ‌ وەك دۆستی هەردولا بمێنێتەوە.
هەڵپەی ناردنی هێز بۆ قەتەر، لەكاتێكدا كە نەیارانی قەتەر لەهەوڵی زیادكردنی فشار بوون لەسەر قەتەر، پەیامێكی خراپی لەلایەن توركیاوە گەیاندە پایتەختەكانی نەیارانی قەتەر. لەوەش خراپتر، هەوڵی توركیا  بۆ...
گروپەكانی تەمەن‌و پێكهاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

فەرید ئەسەسەرد

كۆبەند: ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان گرنگترین دامەزراوەی دروست كردنی بڕیارە لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. شەرعیەتی ئەم دامەزراوەیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ‌ كە لەكۆنگرە بەدەنگی نوێنەرە هەڵبژێردراوەكان هەڵبژێردراوەو هەر ئەم دامەزراوەیەشە كە پاش كۆنگرە دامەزراوەیەكی بچوكتر بەناوی مەكتەبی سیاسی بۆ رایی كردنی كاروباری رۆژانە هەڵدەبژێرێ‌. ناسینی گروپەكانی تەمەن لەناو ئەم دامەزراوە گرنگەو تیشك خستنە سەر پێكهاتەكەی، یارمەتیدەرە بۆ كێشانی چوارچێوەیەكی گشتی بۆ دامەزراوەكەو دەرفەتێكیشە بۆ پێكهێنانی بۆچونێكی قووڵترو دروستتر دەربارەی سروشتەكەی، سەرباری ئەوەی كە زانیارییەكانی ئەم توێژینەوەیە كەرەستەیەكی خاو بۆ توێژینەوەی وردتر پێكدێنن. دابەش كردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەر پێنج گروپی تەمەنداو دیاری كردنی تەمەنی سەركردەیی هەر ئەندامێكی ئەو ئەنجومەنە، ئەركی سەرەكیی توێژینەوەكەیە.
كلیلی وشەكان: ئەنجومەنی سەركردایەتی، گروپەكانی تەمەن، تەمەنی سەركردەیی.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئەنجومەنی سەركردایەتی پاش كۆنگرە بەرزترین دەسەڵات پێكدێنێ‌. ماددەی 32ی پەیڕەوی ناوخۆ زۆر بەڕونی گوزارشتی لەم چەمكە كردووەو...
شنگال وەك ئاماژەیەك بۆ تەنگژەكانی داهاتوو

فەرید ئەسەسەرد

گەیشتنی حەشدی شەعبی بۆ سنوری عیراق- سوریاو دەرپەڕاندنی هێزەكانی داعش لە پانتاییەكی فراوانی زەوی، بەقەد ئەوەی كە سەركەوتنێكی گرنگ‌و جێ‌ بایەخە لە شەڕی دژی داعش، وێستگەیەكی تازەشە لە پەیوەندییەكانی نێوان كوردو بەغدا، چونكە هەموو ئەو ناوچانەی كە حەشدی شەعبی گرتوویەتییەوە، تا ساڵی 2014 بەشێكی ناوچە جێناكۆكەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون بەشێوەیەكی نافەرمی. ئێستا هەموو ئەو ناوچانە كە كەوتونەتە باشوری شنگال رادەستی هێزەكانی سوپای عیراق كراونەتەوە. ئەمەش بەم مانایە دێت كە یەكەم گەڕانەوەی هێزەكانی عیراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان لە باشووری شنگال دەستی پێ‌ كردووە. دەكرا ئەم گەڕانەوەیە هەر روی نەدایە، ئەگەر بهاتایە هێزی پێشمەرگەی جێگیركراو لەشنگال، پاش رزگاركردنی شنگال، جموجوڵی بكردایەو ناوچەكانی باشوری شنگالیشی لە داعش پاك بكردایەتەوە.
دیارە ئۆپەراسیونی گرتنەوەی شنگال هەر لەسەرەتاوە ستراتیجێكی روونی نەبوەو ئەوەندەی وەك...
تروسكایی ریفراندۆم لەكۆتایی تونیلەكەدا
كۆبونەوە ساردو سڕەكەی نێوان ترەمپ‌و ئەردۆغان
ئاماژەكانی پشت تەنگ هەڵچنین بە قەتەر
ئۆپەراسیۆنی رەققەو پەیامە سیاسییەكانی
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین