Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
ئاماژەكانی پشت سەردانی شاندی كوردەكانی سوریا بۆ دیمەشق

فەرید ئەسەسەرد

چونی شاندێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ دیمەشق ‌و دەستپێكردن یان رێخۆش كردن بۆ دەستپێكردنی وتووێژ لەنێوان هەردولا بۆ گەیشتن بە سازان سەبارەت بە رێكخستنی پەیوەندیی یاسایی نێوان كورد و حكومەتی ناوەندی، روداوێكی سەرپێیی نیەو ‌و چەند مانایەكی لە خۆ گرتووە، گرنگترینیان نیگەرانیی كوردە لە ناڕۆشنیی سیاسەتی ئەمریكا لە سوریاو هەروەها لە ناوچەكە و بەگومان كەوتن لە ئاراستەكانی ئەو سیاسەتە، بەتایبەتی سەبارەت بە عەفرین ‌و لەم دواییەشدا سەبارەت بە منبج. سەرەتای بەگومان كەوتنەكە لە عەفرین دەست پێدەكا. ئەگەر لە كاتی قەیرانی عەفرین دا، كورد رازی بوایە سوپای سوریا بچێتە عەفرین، زیانەكە كەمتر دەبوو و بناغەیەكی پتەویش بۆ دەستپێكی پەیوەندییەكی سەقامگیرتر لە نێوان كوردو...
كۆماری دووەم لە توركیا

فەرید ئەسەسەرد

كۆماری دووەم لە توركیا لەسەر دەستی ئەردۆغان دامەزرا. ئەم روداوە لەگەورەییدا هیچ جیاوازیی لەدامەزراندنی كۆماری یەكەم نیە كە ساڵی 1924 لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتورك دامەزراوە. لێكچونی نێوان هەردوو روداو لەوە دایە كە هەردوو روداوەكە لە قۆناغێكی پڕ شەڕوشۆڕو گرژی ‌و وەرچەرخاندا هاتونەتە ئاراوە.
لەگەڵ دامەزراندنی كۆماری دووەمدا، كۆتایی بەو سیستمە پەرلەمانییە كۆمارییە هێنرا كە 95 ساڵە لە توركیا كاری پێ‌ دەكرێ‌ ‌و دەرگا واڵا بوو بۆ كاركردن بەسیستمی سەرۆكایەتی. جیاوازیی سیستمی سەرۆكایەتیی توركیا لە هەر سیستمێكی سەرۆكایەتیی پەیڕەوكراوی هەر وڵاتێكی تر لەوە دایە كە لە هیچ سیستمێكی سەرۆكایەتیی جیهاندا سەرۆك بە قەد سەرۆكی توركیا دەسەڵاتی نیە، بە ڕادەیەك كە سەرۆكایەتییەكەی توركیا بە دەسەڵاتێكی "نیمچە رەها" دەچوێندرێ‌. ئەمەش لێپرسراوەتیی سەر شانی سەرۆك زۆر قورس دەكا، زۆریش ماندوی دەكا.
سەرۆك لە توركیا بە تەنها سەرۆكی كۆمار نیە، بەڵكو...
گێژاوی هەڵبژاردن

فەرید ئەسەسەرد


پێشبینی نەدەكرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو تەنگژە گەورەیەی لێ‌ بكەوێتەوە. گەورەترین كێشە ئەوەیە كە خودی ئەنجومەنی نوێنەران لە بری ئەوەی كە ببێ‌ بە بەشێك لە چارەسەر، بۆتە بەشێك لە كێشەكە. گومانێكی زۆر لە یاساییبونی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە. بەم هەنگاوانە ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای هەموو ئەگەرە خراپەكانی بەكراوەیی هێشتۆتەوەو بڕیاری وای دەركردووە كە هیچ ئومێدێكیان بە گەیشتن بە چارەسەر نەهێشتۆتەوە.
ئەگەر ئامانجی لایەنە ناڕازییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەكانی هەڵبژاردن ‌و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بێ‌، ئەوا ئەم ئامانجە مەحاڵە بێتە دی. ئەگەر سوریش بن لەسەر ئەم ئامانجە، هیچ گومان لەوەدا نامێنێ‌ كە...
بژاردەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق
ئێران ‌و ئیسرائیل ‌و رێككەوتنە ئەتۆمییەكە
كێشەی فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
توركیاو هەڵپەی هەڵبژاردنی پێشوەخت
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي