Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
دۆسێی ئێران        ژماره‌ 21
كاریگەریی سزا نێودەوڵەتییەكان لەسەر كەرتی نەوت‌و گازی ئێران

نوسینی: كارزان ئەحمەد

ئابوری ئێران كە پشت دەبەستێت بە پیشەسازییە ناوخۆییەكان‌و هەناردەكرنی نەوت، لە دوای توندكردنی سزا نێودەوڵەتیەكان لەسەری زۆرترین مشتومڕی دروست كردووە، لەلایەك ئەمریكاو یەكێتیی ئەوروپا دەیانەوێت بەتوندكردنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە ناچاری بكەن  دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمیەكەی بێت، لەلایەكی ترەوە كۆمپانیاكان‌و ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندیان لەگەڵ ئێرانە یاخود دژی ئەمریكان هەوڵدەدەن بەرژەوەندیەكانیان لەو وڵاتە بپارێزن یاخود پەیوەندییەكانی لەگەڵدا تۆندو تۆڵ بكەن.

سزا نێودەوڵەتیەكان كە لەماوەی رابردوودا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، كاریگەری هەمە لایەنی هەبووە لەسەر ئەو وڵاتەو بوەتە رێگر لەبەردەم پەرەپێدانی ئابووریی ئێران‌و گەشەپێدانی كەرتی نەوت‌و گاز كە بەگرنگترین سەرچاوەی ئابووری ئەو وڵاتە دادەنرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پێداگیری لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەكات بەهۆی بەردەوامبوونی لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، لەبەرامبەردا ئێران پێداگری دەكات لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی‌و ئەوە دەخاتە ڕوو كە...

درێژه‌...
...
Print