Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
ریفراندۆمی كوردستان پاش دوو ساڵ لە بەڕێوەچوونی

فەرید ئەسەسەرد

پاش دوو ساڵ لە ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمەی كە ئامانجی خوازراوی لێ‌ نەكەوتەوە، كاتی ئەوە هاتووە كە بە شێوەیەكی زانستی، بابەتییانە و بێلایەنانە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێ‌ و پەندی پێویستی لێ‌ وەربگیرێ‌.
سەرنجڕاكێشترین خاڵ لەم رووەوە ئەوەیە كە سەركردایەتیی سیاسیی كورد، لە سەرەتاوە تا كۆتایی، هەموو پێشنیارەكانی ئەنجام نەدانی ریفراندۆمی رەتكردەوە، لە كاتێكدا كە فشارێكی زۆری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ هاندانی سەركردایەتیی كورد بۆ نەرمی نواندن لەم بابەتە لە ئارادا بوو.
كەش و هەوای رۆژگاری ریفراندۆم زۆر لە كەش و هەوای رۆژگاری قەیرانی كوێت دەچوو، كاتێك سەركردایەتیی عیراق، تا كۆتایی، پێی لەسەر نەكشانەوە لە كوێت داگرت و بەرپەرچی هەموو فشارەكانی دایەوە. سەركردایەتیی عیراق دەیتوانی...
دیوەكەی تری رووداوەكانی ئیدلب

فەرید ئەسەسەرد

لەگەڵ پێشڕەویی سوپای رژێمی سوریا لە ناوچەی ئیدلب، هەزاران هاووڵاتیی سوریا شوێنەكانی شەڕیان بەجێهێشت و هەڵكشانە باكوور رووەو دەروازەی بابولهەوا بۆ پەڕینەوە بەرەو توركیا. بەڵام لەبری ئەوەی رێیان پێ‌ بدرێ‌ بچنە ئەودیوی سنوور، دەرگایان بە روودا داخرا.
لە راستیدا ئەمە یەكەمجارە توركیا دەرگا بە رووی ئاوارە سورییەكاندا دادەخا. هەر بە هۆی ئەمەشەوە دەوروبەری 10 هەزار ئاوارەی دەڤەری ئیدلب لە بەردەم دەروازەی بابولهەوا گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكی گەورەیان سازكرد.
توركیا هەر لە سەرەتاوە دەترسا ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدلب ببنە مایەی شاڵاوێكی تری ئاوارەبوون. لانی كەم سێ‌ ملیۆن سوری لە توركیا ئاوارەن. ئەمەش بارێكی گرانی لە هەموو روویەكەوە...
ئیسرائیل بەرەو پاشاگەردانی

فەرید ئەسەسەرد

لەوەتەی لە ساڵی 1948 دامەزراوە، ئیسرائیل بەوە خۆی لە دەوروبەری خۆی جیاكردۆتەوە كە دەوڵەتێكی دیموكراتی دامەزراوەیی سەقامگیرە لە دەوروبەرێكی نادیموكراتی نادامەزراوەیی ناسەقامگیردا. لە سێ‌ دەیەی یەكەمیدا، ئیسرائیل لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی سیاسیی بەتوانا و لێوەشاوە خۆی سەپاند و وەك فاكتەرێكی كاریگەر لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەركەوت. كەسایەتییە گەورەكانی ئیسرائیل، لەوانە حاییم وایزمان، دێڤید بن گۆریۆن، لیڤی ئەشكول، گۆلدا مائیر، ئیزاك رابین و مەناحم بیگن ئیسرائیلێكی سەرفرازیان بۆ نەوەی پاش خۆیان بەجێهێشت.
بەڵام پێدەچێ‌ نەوەی ئێستای دەستەبژێری سیاسیی ئیسرائیل لە ئاستی ئاڵنگارەكاندا نەبێ‌. لە مێژووی ئیسرائیلدا هیچ دەستەبژێرێكی سیاسی بە قەد دەستەبژێری ئەمڕۆ ناتەباو لێكترازاو و گەندەڵ نەبووە. هەر لەسەر دەستی ئەم دەستەبژێرەش خەریكە ئیسرائیل شكۆی دەشكێ‌ و دەستپێشخەری لە...
وەرزی فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكان
ناوچەكە بەرەو وەرچەرخانێكی ئاڵۆزتر
سەد ساڵ لە نێوان نامەكەی بەلفۆر و نامەكەی تیلەرسۆندا
وەرچەرخانێكی گرژتر لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیادا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي