Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
مێزی وتووێژ لەچاوەڕوانیی دانوستانكاراندا

فەرید ئەسەسەرد

نیاز وایە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی پاشتر، شاندی حكومەتی هەرێم بۆ دەستپێكردنی خولێكی تازەی وتووێژ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بچێتە بەغدا.
بەر لەوەی ئەم شاندە بچێت بۆ بەغدا، هەولێر دوو پەیامی بۆ بەغدا نارد. یەكێكیان بەیاننامەیەكی فەرمییە تێیدا حكومەت ئامادەیی دەربڕیوە بۆ وتووێژ "لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا" كە ئەمە دەست هەڵگرتنێكی ناڕاستەوخۆیە  لە ئەنجامەكانی ریفراندۆم و دووەمیان وتارەكەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمە كە تێیدا رایگەیاندووە ئەگەر بەغدا 17%ی بودجە بۆ هەرێم دابین بكات،  حكومەتەكەی نەوت بە هەموو وردەكارییەكانییەوە رادەستی بەغدا دەكات. ئەم دوو پەیامە روخسارە گشتییەكانی پرۆسەی وتووێژی هەولێر- بەغدا دیاری دەكەن.
وتووێژی ئەمجارە وتووێژێكی درێژخایەن نابێت چونكە حكومەتی هەرێم زۆربەی كارتەكانی پێشووی لە دەست داوە، بۆیە...
وتووێژی هەڵپەسێردراوی هەولێر و بەغدا

فەرید ئەسەسەرد

هێشتا گرێكوێرەی وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا نەكراوەتەوە. پێش ریفراندۆم، لێدوانە فەرمییەكانی هەرێم جەختیان دەكردە سەر ئەوەی كە هەرێم پاش ریفراندۆم دەست بە وتووێژێكی چڕ لەگەڵ بەغدا دەكات.
پاش پەرەسەندنی فشارەكانی بەغداو زیادبونی ئەگەری شەڕ، كۆبوونەوەی دوكان لە 15ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەكەیدا بەشێوەیەكی شەرمنانە یەكەم پاشگەزبوونەوەی نیشانداو ئامادەیی وتووێژی "لەسەر بنەمای پرنسیپە دەستورییەكان" دەربڕی، بەڵام خاڵی پێنجەمی بەیاننامەكەو لێدوانە توندەكانی كۆنفرەنسە رۆژنامەوانییەكەی پاش كۆبونەوەكە، دەرفەتێكی زۆریان بۆ...
بڕیارە چارەنووسسازەكان‌و كاردانەوە چاوەڕواننەكراوەكان

فەرید ئەسەسەرد

لە سیاسەتدا، هەروەك لە شەڕیش، بڕیاری چەوت‌و نابەرپرسانە زیانی گەورەو زۆر جار كارەساتی لێ دەكەوێتەوە. هیچ شتێك ناچاری نەكردبووین خۆمان تووشی شەڕێكی دۆڕاو بكەین‌و دەرفەتێكی زۆر بۆ دەرچون لەقەیرانەكە، بەقازانجەوە، لەئارادا بوو.
پێش ئەوەی شەڕەكە لەڕووی عەسكەرییەوە بدۆڕێنین، لەڕووی سیاسییەوە دۆڕاندبوومان، چونكە كۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتگیریی لێ نەكردین. ئەمەش یەكەم زەنگی مەترسی بوو كە دەبوایە دەستەبژێری سیاسیی فەرمانڕەوا بەهەند وەری گرتبا.
لە ماستەرنامەكەیدا دەربارەی هەماهەنگیی نێوان نەمساو بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەهەم بۆ هێنانە دیی ئاشتییەكی سەقامگیر لە ئەوروپای پاش شكستهێنانی ناپلیۆن، هێنری كسنجەر دەڵێت "لێهاتوویی دەوڵەتمەدار لەوە دایە كە بتوانێت هەڵسەنگاندنێكی دروست بۆ پەیوەندیی نێوان هێزەكان گەڵاڵە بكاو بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەكان بكات". خاڵی لاوازی دەستەبژێری سیاسیی كورد سەرەڕای...
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم
كوردستانی پاش ریفراندۆم
تاڵەبانی ‌و گریمانە بنچینەییەكان
دەستپێشخەرییەكەی ماككۆرگ لەنێوان لەدەستدان‌و قۆستنەوەدا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین