Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
لنكۆڵن لە كەنداو: بژاردەكانی شەڕو ئاشتی

فەرید ئەسەسەرد

پەیدابونی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لنكۆڵن لە كەنداو، شەڕی ئەمریكای دژی رژێمی سەدام حسێن هێناوەتەوە یاد. بەڵام پەیدابوونی كتوپڕی لنكۆڵن لە كەنداو بەڵگەی هەڵگیرسانی شەڕ دژی ئێران نییە، چونكە لنكۆڵن بە تەنها هیچی پێ‌ ناكرێ‌. كێشەكە لەوە دایە كە كاتێك باسی لێدانی ئێران دەكرێ‌، كتومت مۆدێلی عیراق ‌و ئەفغانستان لە بیرەوەریدا قوت دەبێتەوە. هەندێ‌ ئاماژە سەبارەت بە پلانی ناردنی 120 هەزار سەربازی ئەمریكی بۆ كەنداو هەیە، بەڵام ئەمریكییەكان خێرا نكوڵییان لە بوونی پلانێكی لەم جۆرە كرد. تەنانەت ئەگەر ئەمە راستیش بێ‌، شەڕی زەمینی لە دژی ئێران بە 120 هەزار سەرباز هەڵناسوڕێت.
هەست دەكرێ‌ ئەمریكییەكان دودڵن لە بڕیارداندا. ئەوەی ئەم دوودڵییەش دەسەلمێنێ‌ ئەوەیە كە سەرۆكی ئەمریكا لە جیاتی ئەوەی بە...
توركیا لە بەردەم دووڕیانێكی تردا

فەرید ئەسەسەرد

بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە توركیا سەبارەت بە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبوڵ، مشتومڕێكی زۆری لە ناو توركیا ناوەتەوە و لە دەرەوەش زۆر رەخنەی لێ گیراوە. ئەمە یەكەم جارە لە توركیا، ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵدەوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە دەكرێتەوە. دەنگدەرانی توركیا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی راگەیەندراوی هەڵبژاردن رانەهاتوون، بۆیە مشتومڕێكی گەرم و گوڕ شەقامی گرتۆتەوە و تا رادەیەكی زۆر نەسازانی كۆمەڵایەتیی لێ‌ كەوتۆتەوە.
كەس ناتوانێ‌ ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ئەستەمبوڵ پێشبینی بكات. تاكە خاڵ كە لەم بوارەدا هەموو هاووڵاتییەكان لەسەری یەكدەنگن، ئەوەیە كە هەڵبژاردنەكە لە 23 ی حوزەیراندا لە ئەستەمبوڵ بەرێوە دەچێ‌.
لە راستیدا دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبوڵ، بۆ پارتی داد و پەرەپێدان سەركێشییەكی گەورەیە، چونكە...
دایەلۆگ لە بەرگێكی ئەكادیمیدا

فەرید ئەسەسەرد

لە 28 و 29 ی مانگی رابردوو كۆنگرەی دایەلۆگی كورد- عەرەب لە كۆیە، بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی كۆیە و زانكۆی بەغدا، بەڕێوە چوو. هەرچەند زۆریی بەشداربووان بە كورد و عەرەبەوە عیراقی بوون، بەڵام رێژەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی تری عەرەب بەشدار بوون، لەوانە ژمارەیەك بیرمەند و رۆژنامەنووس و توێژەری گەورەی وڵاتانی عەرەب كە ئەمەش روخسارێكی نێودەوڵەتیی بە دایەلۆگەكە دا، بە تایبەتی كە لە كۆنگرەكەدا بابەتی دایەلۆگ تەنها لە دایەلۆگی نێوان عەرەبی عیراق و كوردی عیراق قەتیس نەكرابوو، بەڵكو...
پەیامەكانی كۆبوونەوەی دراوسێكانی عیراق لە بەغدا
ئاماژەكانی پشت هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا
گەڕی دووەمی بەهاری عەرەب لە جەزایرو سودان
سوریاو كورد پاش شەڕی باغوز
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي