دۆسێی ئێران
ژماره 21
|
پلورالیزمی بزاڤی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان
|
نوسینی: مادح ئەحمەدی
سەرەتا
پێشەنگی بزاڤی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان پارت و رێكخراوە سیاسییەكانن. پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمی شەڕی ساردن. لەسەردەمی شەڕی سارددا جیهان بە سەر دوو جەمسەردا دابەش بووە و دوو گوتاری ماركسیزم ـ لینینیزم و لیبرالیزم زاڵ بوون. لە ئێران كە گۆڕەپانی خەباتی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، تەنیا گوتاری ماركسیزم ـ لینینیزم زاڵ بوو و "بەو بۆنەوە كە زانستێكی سیاسی ـ فەلسەفی نەبووە، لیبرالیزم لە چوارچێوەیەكی نێگەتیڤدا هاتووەتە ئاراوە و ئەو تێگەیشتنەی كە لەمەڕ لیبرالیزم لە ئێران و كوردستان هەبووە، بەتەواوەتی هەڵە بووە". گەر لە ئــاستی ناوچەكەدا لەپارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بنۆڕین، دەتوانیین بڵێین بەرهەمی كەشوهەوای دوو گوتاری"ماركسیزم ـ لینینیزم " و "لیبرالیزم"ن. بەڵام لە ئاستی ئێراندا، بەو بۆنەوەی كە لیبرالیزم چەواشە كراوە، ناتوانین بڵێین كە بەرهەمی كەشوهەوای "ماركسیزم ـ لینینیزم " و "لیبرالیزم"ن.
پاش روخانی سۆڤیەت و دەربازبوونی جیهان لە...
دریژه...
...
Print
|