Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
سوریا و كورد پاش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

فەرید ئەسەسەرد

پاش پەرەسەندنی كاردانەوە توندەكانی دژ بە بڕیارە كتوپڕەكەی سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ سەبارەت بە دەستبەجێ‌ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، ئێستا واشنتن سەرقاڵی چارەسەركردنی لێكەوتەكانی بڕیارەكەیە. بڕیارەكە دوو راستیی دەرخست. یەكێكیان ئەوەیە كە ترەمپ هیچ دەربارەی سیاسەتی نێودەوڵەتی نازانێ‌ و دووەمیان ئەوەیە كە ئەمریكا هەمیشە ئامادەیە دەست لە هاوپەیمانەكانی هەڵگرێ‌.
لە هەوڵێكدا بۆ جوان كردنی دەموچاوی ئەمریكا، وەزیری دەرەوە مایك پۆمپیۆ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی نیووز ماكس، پەیوەند بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكان لە سوریا، رایگەیاند كە ئەمریكا كار بۆ دوو ئامانج دەكا. یەكێكیان دەستەبەركردنی دۆخێكە كە تێیدا توركیا پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكەوێتە وێزەی كوردەكانی سوریاوە. ئەوی تر، پاراستنی كەمینە ئاینییەكانی سوریایە. بەڵام...
پەیوەندییەكانی ئەمریكا- توركیا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا

فەرید ئەسەسەرد

ەوەتەی توركیا بۆتە ئەندامی پەیمانی ناتۆ و هاوپەیمانی ستراتیجیی ئەمریكا، ئەوە یەكەم جارە راپۆرتێكی جیاواز لەوانەی پێشوو سەبارەت بە توركیا پێشكەش بە ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا بكرێ‌. ستیڤن كوك پسپۆر لە بواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە راپۆرتەكەیدا پێی وایە توركیا ئەندامی ناتۆیە بەڵام لەوە دەرچووە كە بە هاوبەش بژمێردرێ‌ و پێی وایە دروستكەرانی بڕیار لە ئەمریكا لەمەودوا دەبێ‌ لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ توركیا بكەن كە نە دۆستە نە دوژمن. كوك پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بنكەی ئینچەرلیكی كردووە و داواكارە ئەمریكا بەردەوام بێ‌ لەسەر پەیوەندییەكانی لەگەڵ كوردی سوریا.
راپۆرتەكە لە كاتێكدا نوسراوە كە توركیا هەڕەشەی هێرش كردنە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات و...
لێكەوتەكانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا

فەرید ئەسەسەرد

كتوپڕ و بە شێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ ئارەزوی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەربڕی. ئەمەش كارێكی دەگمەنە لە مێژوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا چونكە ئەمریكا وەك یەكێك لە پێشكەوتوترین سیستمە دامەزراوەییەكان، تەنها پاش راوێژ و لێكۆڵینەوە و تاوتۆێ‌ كردنی بابەتەكە لە هەموو رویەكەوە، بڕیار دەدا نەك كتوپڕ و بە هەڵەداوان.
بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، گەورەترین سەركەوتنە بۆ ئەردۆغان كە لە ماوەی رابردوودا، زیرەكانە و بەشێنەیی، تەنگی بە ترەمپ هەڵچنی و كارتەكانی دەرچون لە ناتۆ و پشت كردنە جیهانی رۆژئاوا و كڕینی چەكی روسی و مەسەلەی كوشتنی خاشقچیی بۆ سەرلێشێواندنی ترەمپ بەكار هێنا و لە دواییشدا كارتی هەڕەشەی هێرش كردنە سەر رۆژهەڵاتی فوراتی بەكار هێنا كە ئەگەری...
عادل عەبدولمەهدی لە ناوجەرگەی فشارەكاندا
ضوء على التقارير الدولية حول اقليم كردستان
تیشكێك بۆ سەر راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە كوردستان
ئاماژە شاراوەكانی ناو بەرنامەكەی كابینەی عادل عەبدولمەهدی
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي