Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
بەرەو گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیی تازە لە عیراقدا

فەرید ئەسەسەرد

دووشەممەی رابردوو دوانزە لایەنی سیاسی لە عیراقدا دیكۆمێنتێكی سیاسییان لە بەغدا واژۆ كرد بە مەبەستی دۆزینەوەی دەریچەیەك بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی كە عیراقی تێكەوتووە. هەرچەند دوو لایەنی كوردی، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانن، دیكۆمێنتەكەیان واژۆ كردووە، بەڵام لە میدیاكانیاندا كەمترین ئاماژەیان بەم دیكۆمێنتە داوە.
دیكۆمێنتەكە لە دەوروبەری 700 وشە پێكدێ‌، پابەندە بە ئەنجامدانی چاكسازی "ریشەیی" لە دەوڵەتدا، پێ‌ لەسەر "پاراستنی دەوڵەت" دادەگرێ‌ و لە ناوەڕۆكدا بناغە بۆ گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیی تازە لە عیراق دادەنێ‌ كە جێی گرێبەستەكەی ساڵانی 2004 و 2005 دەگرێتەوە و دەشێ‌ لە هەندێ‌ رووەوە پێشكەوتووتر و گونجاوتر بێ‌.
ئەمەش بەم مانایە دێ‌ كە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی دیكۆمێنتەكە یاخود لانی كەم بەشێكی، سەرەتای هاتنە ئارای عیراقێكی ترە كە چیتر ناتوانێ‌ پشت بە گرێبەستەكەی پێشوو ببەستێ‌. هەروەها ئەمە بەم مانایەش دێ‌ كە پوكانەوەی گرێبەستە كۆنەكە، دەبێتە هۆی...
كوردو پەیمانی ناتۆ

فەرید ئەسەسەرد 11/11/2019

هەرچەند پەیمانی ناتۆ لەوەتەی لە ساڵی 1949 دامەزراوە، كەموكوڕیی گەورە لە ستراكچەرە بنچینەییەكەیدا هەبووە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێك توانیویەتی لە كۆتاییدا بە سەركەوتوویی لە شەڕی سارد دەرچێ‌ ‌و بلۆكی كۆمۆنیست هەڵوەشێنێتەوە. ئەوسا باس لەوە دەكرا كە پەیمانەكە ئامانجی خۆی بەدەستهێناوەو هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی نەماوە. بەڵام دروستكەرانی ستراتیج لە ئەمریكا بۆچوونێكی جیاوازیان هەبوو پێیان وابوو ئەمریكا ‌و جیهانی رۆژئاوا هێشتا پێویستیان بە ناتۆ هەیە.
ئێستا، پاش حەفتا ساڵ لە دامەزراندنی ناتۆ، پێناچێ‌ ئەمریكییەكان ‌و هاوبەشە رۆژئاواییەكانی، هەمان تێڕوانینیان هەبێ‌. لە سەردەمی ترەمپ دا زۆر پێ‌ لەسەر مانەوەی پەیمانەكە داناگیرێ‌، بەتایبەتی كە ترەمپ لە سیاسەتی دەرەوەیدا زۆر بایەخ بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی پەیمانەكە دەدا. لە لایەكی ترەوە، ئەوروپییەكان وای دەبینن كە ئەوروپا پێویستی بە سیاسەتێكی دەرەكیی جیاواز لە سیاسەتی ئەمریكا هەیەو لەو بڕوایە دان كە كاتی ئەوە هاتووە...
عادل عەبدولمەهدی ‌و بڕیارەكەی ئەم دواییەی

فەرید ئەسەسەرد

سەرەك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی تا 31ی ئەم مانگە مۆڵەتی بە هێزەكانی حەشدی شەعبی داوە تا خۆیان بخەنە ژێر فەرمانی سوپاوە. ئەم بڕیارە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشد نایەت، بەڵام دەتوانێ‌ جموجوڵ ‌و سەربەخۆییان كەم بكاتەوە. ئەمەش بەم واتایە دێت كە بڕیارەكە لە ناوەڕۆكدا گۆڕانێكی زۆر بەسەر پێگەی حەشددا ناهێنێ‌. لەم سەروبەندەدا پرسیارە جەوهەرییەكە ئەوەیە كە ئەگەر حەشد تا 31ی مانگ پابەندی فەرمانەكە نەبوو، سەرەك وەزیران چی دەكات؟
حەشد بەپێی یاساكانی عیراق بەشێكی گرنگی سیستمی بەرگریی عیراق پێكدێنێ‌ ‌و هەرچەند زۆرینەی هێزەكە لە شیعە پێكدێ‌، بەڵام رێژەیەكی بەرچاوی پێكهاتەكانی تری لە خۆ گرتووەو ئەستەمە عیراق تا چەند ساڵێكی تر بەبێ‌ حەشد بتوانێ‌ بەرگری لە خۆی بكات. زۆربەی ناوەندە...
عیراق بەرەو تونێلە تاریكەكە
ئەم هاوپەیمانە پشتی پێ‌ نابەسترێ‌
رۆڵی هەڵكشاوی روسیا لە ناوچەكەدا
ئاماژەكانی پشت ئاگربڕەكەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي