Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
بژاردەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق

فەرید ئەسەسەرد

هێشتا هیچ كام لە دوو جەمسەرە گەورەكەی عیراق، واتە سەدر-عەبادی ‌و مالیكی– عامری، هاوپەیمانییەكی گەورەیان پێ‌ دروست نەكراوەو هێشتا هەردووكیان لە قۆناغی چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان دان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكەی ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
گەورەترین كێشەی بەردەم پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكە ئەوەیە كە جیاوازییەكی كەم لە ژمارەی كورسیدا لە نێوان هەردوو جەمسەردا هەیە كە ئەمەش هەردوولا ناچار دەكا هەوڵی راكێشانی لیستەكانی تر بەلای خۆیاندا بدەن. بەڵام كێشەی لیستەكانی تر لەوە دایە كە پشتگیری كردنی هەر كام لەم دوو جەمسەرە دەشێ‌ ببێتە مایەی تێوەگلانیان لە گیروگرفتی گەورە. ئەمەش هانیان دەدا پەلە نەكەن تا ئەو كاتەی بەرچاویان بە باشی روون دەبێتەوە. دۆخێكی نزیك لە هاوسەنگی ‌و ترس لە نێوان هەردوو جەمسەردا هەیە كە ئەگەری پێكدادان بەرەو...
كێشەی فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

فەرید ئەسەسەرد

هەر چوار ساڵ جارێك، ماددەی 76ی دەستوری عیراق ‌و دەستەواژەی "فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە" پاش هەر هەڵبژاردنێكی ئەنجومەنی نوێنەران دێتەوە بەر باس. بایەخی ئەم مەسەلەیە لەوە دایە كە فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە لە سیستمی سیاسیی عیراقدا بە گرنگترین بنچینەكانی پرۆسەی سیاسی دەژمێردرێ‌ چونكە ئەركی پێكهێنانی حكومەت بەو فراكسیۆنە دەسپێردرێ‌. بەپێی دەستور، فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە ئەو فراكسیۆنە نیە كە لە هەڵبژاردندا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، بەڵكو ئەوەیە كە لە لیستەكانی تر دەنگی زۆرتری هێناوە.
بەپێی ئەو شرۆڤەیەی كە دادگای فیدرال لە ساڵی 2010 پێشكەشی كردووەو ئەمڕۆ كاری پێ‌ دەكرێ‌، فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە دەشێ‌ ئەو لیستە بێ‌ كە لە هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوەو هەروەها دەشێ‌ ئەو فراكسیۆنە بێ‌ كە پاش هەڵبژاردن ‌و لە یەكگرتنەوەی چەند...
ئێران ‌و ئیسرائیل ‌و رێككەوتنە ئەتۆمییەكە

فەرید ئەسەسەرد

هەفتەی رابردوو میدیاكان بۆچونێكی وایان بڵاوكردەوە كە ناوچەكە لەسەر لێواری جەنگێكی وێرانكەرەو زۆرتر جەختیان كردە سەر ئەگەری هەڵایسانی شەڕ لە نێوان ئێران ‌و ئیسرائیل.
ئاشكراشە كە هەڵایسانی شەڕ لە ناوچەكە بەدوور نازانرێ‌ بەڵام لە بەرامبەریشدا هەوڵەكان بۆ رێگرتن لە خراپتربونی رەوشەكە هەر بەردەوامن.
چوارشەممەی داهاتوو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی مۆسكۆ دەكاو لەگەڵ سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین كۆ دەبێتەوە. بەدڵنیاییەوە بابەتی سەرەكیی وتووێژی هەردوولا پەیوەندیی بە سوریاوە دەبێ‌.
سەردانەكەش ماوەیەكی كەم پێش یەكلابونەوەی هەڵوێستی ئەمریكا سەبارەت بە مانەوە یان كشانەوە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران ئەنجام دەدرێ‌ كە ئەمەش بەم مانایە دێت كە پوتین ‌و نەتانیاهۆ باسی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە ‌و بڵاوبونەوەی هێزەكانی ئێران لە سوریا دەكەن.
روسەكان پشتگیریی بەردەوامبونی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە دەكەن ‌و پێیان وای...
توركیاو هەڵپەی هەڵبژاردنی پێشوەخت
قەیرانی سوریا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا
سوریای پاش گورزە موشەكییەكە
قەیرانی سوریا پاش عەفرین
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين