Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
لە پەراوێزی بودجەی ساڵی 2018دا

فەرید ئەسەسەرد

بودجەی ساڵی 2018ی عیراق كە حكومەتی عەبادی دایناوە، یەكەم بودجەیە كە پاش ریفراندۆمەكەی كوردستان دادەندرێ‌. هەر وردبونەوەیەك لەو بودجەیە دەری دەخا كە بەغدا هەموو كارتەكانی لە مستی خۆی كۆكردۆتەوەو بێ‌ مننەتییەكی زۆری بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان نیشانداوە. ئەمەش ئەو بۆچونە پشت راست دەكاتەوە كە پێش ریفراندۆم دەخرایە روو سەبارەت بەوەی كە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەو پەلەپەلییەو بەبێ‌ ئامادەكاریی پێویست پێگەی هەرێم لەپاش ریفراندۆم بێهێز دەكاو هیچ كارتێكی بۆ مانۆری سیاسی بەدەستەوە ناهێڵێ‌. سیاسەتی سەركێشی ‌و لێكدانەوەی چەوت هەمیشە ئەنجامی خراپی دەبێ‌، وەك لە كوردستاندا دەیبینین.
بەپێچەوانەی بودجەی ساڵانی رابردووەوە، هیچ پشكێك بۆ هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە. مەسەلەی دیاریكردنی پشكەكە بۆ رێژەی دانیشتوان بەپێی پارێزگاكان هێڵدراوەتەوە. بەم پێیە...
پارانۆیای كورسیی دەسەڵات

فەرید ئەسەسەرد

كودەتا بێدەنگەكەی سوپای زیمبابۆی لە دژی سەرۆكی وڵات رۆبەرت مۆگابی كە 37 ساڵە كورسیی دەسەڵاتی قۆرخ كردووەو ئامادە نیە واز لە دەسەڵات بێنێ‌، مشتومڕێكی گەرم‌و گوڕی دەربارەی سایكۆلۆژیای فەرمانڕەوا دەسەڵات پەرستەكان‌و نەخۆشیی پارانۆیای كورسیی دەسەڵات ناوەتەوە. هەرچەند تاوتوێ‌ كردنی ئەم بابەتە لە ناوەندە كۆمەڵناسی‌و دەرونناسییەكاندا شتێكی تازە نیە، بەڵام ناوبەناو سەرهەڵدانی مۆدێلێكی تازە لەم بارەیەوە، تیشك دەخاتەوە سەر بابەتەكەو پرسیارە كۆنەكان دەوروژێنێتەوە. لەنمونەی مۆگابی دا كە تەمەنی 93 ساڵەو ئامادە نیە بۆ یەك ساڵیش دەست لە دەسەڵات هەڵگرێ‌، دەردەكەوێ‌ كە لێپرسراوی دەسەڵات پەرست كەس لە خۆی بەشایستەتر بۆ پۆستەكە نازانێ‌‌و هەموان بەبچوكتر لە خۆی دادەنێ‌. بەشێوەیەكی گشتی، خۆی بە مەزن‌و خاوەن پەیام دەزانێ‌‌و بەهیچ شێوەیەك دان بەپێداویستییەكانی...
مێزی وتووێژ لەچاوەڕوانیی دانوستانكاراندا

فەرید ئەسەسەرد

نیاز وایە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی پاشتر، شاندی حكومەتی هەرێم بۆ دەستپێكردنی خولێكی تازەی وتووێژ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بچێتە بەغدا.
بەر لەوەی ئەم شاندە بچێت بۆ بەغدا، هەولێر دوو پەیامی بۆ بەغدا نارد. یەكێكیان بەیاننامەیەكی فەرمییە تێیدا حكومەت ئامادەیی دەربڕیوە بۆ وتووێژ "لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا" كە ئەمە دەست هەڵگرتنێكی ناڕاستەوخۆیە  لە ئەنجامەكانی ریفراندۆم و دووەمیان وتارەكەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمە كە تێیدا رایگەیاندووە ئەگەر بەغدا 17%ی بودجە بۆ هەرێم دابین بكات،  حكومەتەكەی نەوت بە هەموو وردەكارییەكانییەوە رادەستی بەغدا دەكات. ئەم دوو پەیامە روخسارە گشتییەكانی پرۆسەی وتووێژی هەولێر- بەغدا دیاری دەكەن.
وتووێژی ئەمجارە وتووێژێكی درێژخایەن نابێت چونكە حكومەتی هەرێم زۆربەی كارتەكانی پێشووی لە دەست داوە، بۆیە...
وتووێژی هەڵپەسێردراوی هەولێر و بەغدا
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم
بڕیارە چارەنووسسازەكان‌و كاردانەوە چاوەڕواننەكراوەكان
تاڵەبانی ‌و گریمانە بنچینەییەكان
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین