Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گۆڤاری سه‌نته‌ر        ژمارە 80
ئەزمونی ئۆتۆنۆمیی كورد لەعیراقدا خوێندنەوەیەكی رەخنەگرانە

نوسینی: فەرید ئەسەسەرد
           
كورتە
لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا، كوردی عیراق لەساڵی 1918 دا بەر لەوەی دەوڵەتی عیراق دابمەزرێ‌، ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمیان لەژێر سەرپەرشتیی بریتانیا پێكهێنا. بەڵام ئەم ئەزمونە لەبەر تێكچونی پەیوەندییەكانی بریتانیا- كورد، زوو هەرەسی هێنا. دواتر، لە ساڵی 1922دا ئەزمونی دووەم هاتە ئاراوەو كەمتر لە شەش مانگی خایاند. لە ساڵی 1925دا ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان كۆتایی بەو مشتومڕە هێنا كە لەسەر چارەنوسی ویلایەتی موسل لەئارادا بوو و ئەم ویلایەتەی بەعیراقەوە لكاند. بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان، مافی رۆشنبیری ‌و كارگێڕی بۆ كورد سەلمێنرا. بڕیارەكە شتێكی وای تێدا نەبوو رێ‌ لەوە بگرێ‌ عیراق ئۆتۆنۆمی بە كوردستان ببەخشێ‌، بەڵام چینی سیاسیی فەرمانڕەوای عیراق لە داننان بە مافە رۆشنبیرییەكاندا واوەتر نەڕۆیی. ئەمەش بووە هۆی بەردەوامیی كێشەكەو...

درێژە...

...
Print