Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گۆڤاری سه‌نته‌ر        ژمارە 80
رێوشوێنە كردەییەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی سنوری ناوخۆیی لە عیراقدا

نوسینی: دكتۆر رێبین محەمەد سۆفی
زانكۆی سەڵاحەدین
           
دەستوری ساڵی 2005 ماددەی 140ی كردۆتە بنەمایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە جێناكۆكەكان. كەواتە چارەنوسی ناوچە جێناكۆكەكان بەندە بە نەخشە رێگایەك. ئەو نەخشە رێگایەش هەر دەبێ‌ بچێتە سەر جێبەجێ‌ كردنی هەموو بڕگەكانی ئەم ماددەیە بەو چەشنەی كە لە ماددەكەدا هاتووە وەك ئاسایی كردنەوە، سەرژمێر، راپرسی. لەم توێژینەوەیەدا ئەو رێوشوێنە كردەییانە تاوتوێ‌ دەكەین كە كێشەی سنوری ناوخۆییان پێ‌ چارەسەر دەكرێ‌. ئەو ئامرازانەش كە ماددەكەی پێ‌ جێبەجێ‌ دەكرێن بریتین لە لیژنە حكومی ‌و پەرلەمانییەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەكانی سنورو چاودێری كردنی هەنگاوەكانی جێبەجێ‌ كردنی چارەسەرەكە، بۆیە لێرەدا دەبێ‌ پێكهاتەی ئەو لیژنە حكومییە تاوتوێ‌ بكەین كە پێی راسپێردراوە ماددەی 58 و ماددەی 140 جێبەجێ‌ بكات. ئەم لیژنەیە حكومەتی عیراق پێكی هێنا بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەی سنور لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان، پاشان...

درێژە...

...
Print