Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گۆڤاری سه‌نته‌ر        ژمارە 80
گەمەی جیۆپۆلیتیك و وزە لە لەگەنەی دەریای ناوەڕاستدا

نوسینی: دكتۆر مەدیحە سۆفی
          
سەرەتای دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەفراوان لە بواری پیشەسازی و بەرهەمهێناندا، دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی سەدەی نۆزدەهەم، ئەگەر نا لە سەردەمی چاخی بەردینەوە، نەوت وەكو وزە بۆ ڕوناكی و مۆمیاكردن و ڕێگری لە ئاودادان بەكار هاتووە، بەڵام وەكو دەستپێكی یەكەم بۆ هەڵكۆڵینی چاڵەنەوتەكان و تاقیكردنەوە، لە باكۆ و ئازربایجانەوە بوو بەڵام وەكو هەڵكۆڵین بۆ بەرهەمهێنان لە پێنسلڤانیای ئەمریكاوە لە ساڵی ١٨٥٩دەستیپێكرد،لەگەڵئەوبەرهەمهێنانەدا،نەوتبووەپێداویستیەكیسەرەكیژیانوپیشەسازی، بەتایبەتی كاتێ وەكو سوتەمەنی بۆ چرا و ڕوناكردنەوە بەكارهات و بەها و نرخی تا دەهات لە بەرزبوونەوەدا بوو.
كاتێ ڕوسیاش دەستی بە هەڵكۆڵین و پشكنین و دۆزینەوەی نەوت كرد و توانای هەناردەكردن و فرۆشتنی پەیدا كرد لەلایەكەوە، لەلایەكیترەوە داهێنانەكەی ئەدیسۆن لە دۆزینەوەی كارەبا و هەڵكردنی چرا بە بێ بەكارهێنانی نەوت، هۆكارێكی دیكە بوو بۆ...

درێژە...

...
Print