Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
دۆسێی ئێران        ژماره‌ 21
جیۆپۆلیتیك‌و كوردستانی خۆرهەڵات

نوسینی: مامەند رۆژە

دەسپێك:
بزوتنەوەی سیاسیی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان تایبەتمەندییەكی هەیە كە نەیتوانیوە بەشێوەی بەردەوام بونی خۆی بسەلمێنێت. بەدرێژایی مێژوی ئەو بزوتنەوەیە پچڕ-پچڕ‌و ناوبەناو بونی خۆی پیشانداوە.

بەتایبەت لە چارەك-سەدەی رابردودا لە سەرەتای 80كانەوە سەریهەڵدا‌و تا كۆتایی 80كان روبەروی كشانەوەیەكی تەدریجی هات. ئیتر لەگەڵ دروستبونی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم كشانەوەیە بە لوتكەی خۆی گەیشت.

ساڵی 1996ئیتر كۆتایی ئەو قۆناغەیە كە بە پاشەكشێی تەدریجی ناومان برد. بۆیە لێرەوە هەڵدەگرێ لە هۆكارەكانی ئەم شكستە بكۆڵینەوە.


چەند بڕەپرسیارێكی تەوەری بابەتەكە:
 ئێستا پرسیاری سەرەكی ئێمە ئەوەیە كە كاریگەری جیۆپۆلیتیك لەسەر شكستی ئەم بزوتنەوەیە چییە؟ ئایا لەگەڵ فاكتەری جیۆپۆلیتیك فاكتەری جیۆئەتنیك‌و جیۆكولتوریش رۆڵیان هەیە؟
بەشی رێبەرێتی ستراتیجی، ئیرادەی سیاسیی‌و سیاسەتی باڵا HIGIPOLITICE لەم كشانەوەیەدا چەندە؟ چەندە ئەم كشانەوە‌و تێكشكانە پەیوەندی بە...

درێڕه‌...
...
Print