Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
دۆسێی ئێران        ژماره‌ 21
سیستمی سیاسیی ئێران


نوسینی: فاروق  وەكیلی

زیاتر لە سەدەیەكە خەڵكی ئێران ئاواتیان دامەزراندنی حكومەتێكی دیموكرات و عەلمانیە كە بتوانن بە شێوەیەكی ئازاد لە دەسەڵاتی سیاسیدا بەشدار بن. یان بە مانایەكی تر زەمەنێكی دوور و درێژ بوو كەخەڵكی ئێران دەسەڵاتێكی پاشایەتیان بە سەرەوە بوو و لە سەد ساڵی رابردوودا هەوڵا و تەقەلای خۆیان خستە گەڕ بۆ كۆتایی هێنان بە حكومەتێكی بنەماڵەیی و ویراسی كە كۆی دەسەڵاتیان قۆرخ كردبوو.حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی خاوەن دەسەڵات لە ئێران بەردەوام لەمپەر و رێگر بوون لە بەردەم ئازادییەكانی خەڵكدا و هەركامەیان بە جۆرێك و لە ژێر ناوێكدا كۆی دەسەڵاتیان لە دەست تاقمێكی دیاریكراودا هێشتۆتەوە و نەیانهێشتووە خەڵك بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا بكات.

ئەوەی لێرەدا باسی لێ‌ دەكرێت لە راستیدا پەیوەستە بە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 دا كە كۆماری ئیسلامی توانی دەسەڵات بگرێتە دەست. پێویست بە ئاماژەیە كە خەڵك بە ئاواتی بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا و بە شێوەیەك كە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن هاتنە سەر شەقامەكان و حكومەتی پاشایەتییان رووخاند، بەڵام حكومەتێكی لەوی پێشتر نادیموكرات تر و پاوان خوازتر لەم هەلە بە باشی كەڵكی وەرگرت و لە سەرتاوە بە بەرجەستە كردنەوەی كۆمەڵێك دروشم توانی...

درێژه‌...
...
Print