Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
لاپەڕەیەكی تری قەیرانی ناڕەزایەتییەكانی عیراق

فەرید ئەسەسەرد 9/12/2019

ۆردومانكردنی بارەگای موقتەدا سەدر لە لایەن فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانەوە، رووداوێكی ئاسایی نییەو ئاماژەیە بۆ پێشهاتی گەورە لە قەیرانی عیراقدا. ئەمە بەم مانایە دێت كە ئەو تیۆرییەی پێی وایە هەموو یارییەكە هەر لە دەستپێكەوە دەستی سەدری تێدا بووە، خەریكە لایەنگرانێكی زۆر پەیدا دەكا. دەستەبژێری سیاسیی عیراق هەست بە مەترسی دەكاو لە ناو ئەو دەستەبژێرەدا خەریكە شیعەكان هەست بەوە دەكەن كە دەسەڵاتیان لەق بووەو ئەگەر بە ساكاوی دەستەوسان بمێننەوە، رەنگە دەستكەوتە گەورەكانیان لە دەست بدەن. هەروەها ئێرانییەكان وای دەبینن كە قەیرانەكەی عیراق هێڵە سوورەكانی بەزاندووەو خەریكە كاریگەریی گەورە لەسەر بەرژەوەندییەكانیان دروست دەكا. دیمەنەكە هەمووی بەسەر یەكەوە، ئەوەی لێ...
بژاردە سەختەكانی پاش دەست لە كاركێشانەوەی عەبدولمەهدی

فەرید ئەسەسەرد 2/ 12/ 2019

هەر لە سەرەتاوە پێشبینی دەكرا عادل عەبدولمەهدی چوار ساڵەكەی خۆی پێ‌ تەواو نەكرێ‌، خۆیشی هەمیشە دەیوت دەست لەكاركێشانەكەم لە گیرفانمدایە.
دەست لەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی بە مانای كۆتایی هاتنی قەیرانەكە نایەت. بە پێچەوانەوە، رەنگە دەست لەكاركێشانەوەكە ببێ‌ بە مایەی كردنەوەی دەرگا بە رووی قەیرانی تردا و رەنگە كێشەی گەورەتری لێ‌ بكەوێتەوە.
هەر ئەوەندە عەبدولمەهدی رایگەیاند كە بڕیاریداوە دەست لە كار بكێشێتەوە، شەقام و ئەوانەی لە پشت شەقامەوەن بانگەشەیان بۆ ئەو تیۆرییە كرد كە دەبێ‌ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لە رێی راپرسییەوە هەڵببژێردرێ‌. ئەم بانگەشەیەش لە ناوەڕۆكدا ئاماژەی مەترسیداری تێدا دەبینرێ‌ و...
بەرەو گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیی تازە لە عیراقدا

فەرید ئەسەسەرد

دووشەممەی رابردوو دوانزە لایەنی سیاسی لە عیراقدا دیكۆمێنتێكی سیاسییان لە بەغدا واژۆ كرد بە مەبەستی دۆزینەوەی دەریچەیەك بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی كە عیراقی تێكەوتووە. هەرچەند دوو لایەنی كوردی، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانن، دیكۆمێنتەكەیان واژۆ كردووە، بەڵام لە میدیاكانیاندا كەمترین ئاماژەیان بەم دیكۆمێنتە داوە.
دیكۆمێنتەكە لە دەوروبەری 700 وشە پێكدێ‌، پابەندە بە ئەنجامدانی چاكسازی "ریشەیی" لە دەوڵەتدا، پێ‌ لەسەر "پاراستنی دەوڵەت" دادەگرێ‌ و لە ناوەڕۆكدا بناغە بۆ گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیی تازە لە عیراق دادەنێ‌ كە جێی گرێبەستەكەی ساڵانی 2004 و 2005 دەگرێتەوە و دەشێ‌ لە هەندێ‌ رووەوە پێشكەوتووتر و گونجاوتر بێ‌.
ئەمەش بەم مانایە دێ‌ كە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی دیكۆمێنتەكە یاخود لانی كەم بەشێكی، سەرەتای هاتنە ئارای عیراقێكی ترە كە چیتر ناتوانێ‌ پشت بە گرێبەستەكەی پێشوو ببەستێ‌. هەروەها ئەمە بەم مانایەش دێ‌ كە پوكانەوەی گرێبەستە كۆنەكە، دەبێتە هۆی...
كوردو پەیمانی ناتۆ
عیراق بەرەو تونێلە تاریكەكە
عادل عەبدولمەهدی ‌و بڕیارەكەی ئەم دواییەی
رۆڵی هەڵكشاوی روسیا لە ناوچەكەدا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي