Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گێژاوی هەڵبژاردن

فەرید ئەسەسەرد


پێشبینی نەدەكرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو تەنگژە گەورەیەی لێ‌ بكەوێتەوە. گەورەترین كێشە ئەوەیە كە خودی ئەنجومەنی نوێنەران لە بری ئەوەی كە ببێ‌ بە بەشێك لە چارەسەر، بۆتە بەشێك لە كێشەكە. گومانێكی زۆر لە یاساییبونی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە. بەم هەنگاوانە ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای هەموو ئەگەرە خراپەكانی بەكراوەیی هێشتۆتەوەو بڕیاری وای دەركردووە كە هیچ ئومێدێكیان بە گەیشتن بە چارەسەر نەهێشتۆتەوە.
ئەگەر ئامانجی لایەنە ناڕازییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەكانی هەڵبژاردن ‌و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بێ‌، ئەوا ئەم ئامانجە مەحاڵە بێتە دی. ئەگەر سوریش بن لەسەر ئەم ئامانجە، هیچ گومان لەوەدا نامێنێ‌ كە...
بژاردەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق

فەرید ئەسەسەرد

هێشتا هیچ كام لە دوو جەمسەرە گەورەكەی عیراق، واتە سەدر-عەبادی ‌و مالیكی– عامری، هاوپەیمانییەكی گەورەیان پێ‌ دروست نەكراوەو هێشتا هەردووكیان لە قۆناغی چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان دان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكەی ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
گەورەترین كێشەی بەردەم پێكهێنانی فراكسیۆنە گەورەكە ئەوەیە كە جیاوازییەكی كەم لە ژمارەی كورسیدا لە نێوان هەردوو جەمسەردا هەیە كە ئەمەش هەردوولا ناچار دەكا هەوڵی راكێشانی لیستەكانی تر بەلای خۆیاندا بدەن. بەڵام كێشەی لیستەكانی تر لەوە دایە كە پشتگیری كردنی هەر كام لەم دوو جەمسەرە دەشێ‌ ببێتە مایەی تێوەگلانیان لە گیروگرفتی گەورە. ئەمەش هانیان دەدا پەلە نەكەن تا ئەو كاتەی بەرچاویان بە باشی روون دەبێتەوە. دۆخێكی نزیك لە هاوسەنگی ‌و ترس لە نێوان هەردوو جەمسەردا هەیە كە ئەگەری پێكدادان بەرەو...
كێشەی فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

فەرید ئەسەسەرد

هەر چوار ساڵ جارێك، ماددەی 76ی دەستوری عیراق ‌و دەستەواژەی "فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە" پاش هەر هەڵبژاردنێكی ئەنجومەنی نوێنەران دێتەوە بەر باس. بایەخی ئەم مەسەلەیە لەوە دایە كە فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە لە سیستمی سیاسیی عیراقدا بە گرنگترین بنچینەكانی پرۆسەی سیاسی دەژمێردرێ‌ چونكە ئەركی پێكهێنانی حكومەت بەو فراكسیۆنە دەسپێردرێ‌. بەپێی دەستور، فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە ئەو فراكسیۆنە نیە كە لە هەڵبژاردندا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، بەڵكو ئەوەیە كە لە لیستەكانی تر دەنگی زۆرتری هێناوە.
بەپێی ئەو شرۆڤەیەی كە دادگای فیدرال لە ساڵی 2010 پێشكەشی كردووەو ئەمڕۆ كاری پێ‌ دەكرێ‌، فراكسیۆنە پەرلەمانییە بە ژمارە زۆرەكە دەشێ‌ ئەو لیستە بێ‌ كە لە هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوەو هەروەها دەشێ‌ ئەو فراكسیۆنە بێ‌ كە پاش هەڵبژاردن ‌و لە یەكگرتنەوەی چەند...
ئێران ‌و ئیسرائیل ‌و رێككەوتنە ئەتۆمییەكە
سوریای پاش گورزە موشەكییەكە
توركیاو هەڵپەی هەڵبژاردنی پێشوەخت
قەیرانی سوریا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين