Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
تاڵەبانی ‌و گریمانە بنچینەییەكان

فەرید ئەسەسەرد

كاتێك دەربارەی تاڵەبانی دەنوسین، پرسیارێكی سادە دێتە پێش، ئەویش ئەوەیە كە تاڵەبانی بە چ مەبەستێك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامەزراندووە؟ ئینجا بۆچی لە ساڵی 1975دا نەك پێشتر؟ لێرەدا ساڵەكە یارمەتیی وەڵامدانەوەی پرسیارەكە دەدا. ساڵی 1975 ساڵی هەرەسهێنانی شۆڕشی كوردستانە، نەك بەهۆی رێككەوتننامەی جەزائیرەوە، بەڵكو بەهۆی پووكانەوەی گیانی بەرگری و لەدەستدانی فاكتەری دەستپێشخەرییەوە. ئەگەر 19ی ئازار بە رۆژی هەرەسهێنانی شۆڕش دابنێین، دەردەكەوێ‌ كە تاڵەبانی پاش 64 رۆژ لە هەرەس، یەكێتیی دامەزراندووەو لە بەیاننامەی دامەزراندن دا ئاماژەی گرنگ‌و رۆشن بۆ كاركردن لەپێناوی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداردا دەبینین‌و لەیەكەم سەروتاری رۆژنامەی شەرارەش كە لە تشرینی دووەمی 1975دا دەرچووە هەر ئەو ئاماژانە، بەڵام بەشێوەیەكی رونتر، دوبارە كراونەتەوە.
ئەمە بەم واتایە دێت كە پەیامی مێژویی یەكێتی ئەوە بووە كە...
كوردستانی پاش ریفراندۆم

فەرید ئەسەسەرد

پێشبینی نەدەكرا توركیا ئەو هەڵوێستە توندەی بەرامبەر بە ریفراندۆمەكەی كوردستان هەبێ‌، بەڕادەیەك كە ئەو تیۆرییە لەناو دەستەبژێری حوكمڕانی هەرێم باو بوو كە توركیا بەرژەوەندییەكی ئابووریی زۆری لە هەرێمدا هەیەو بەهیچ شێوەیەك بەهۆی ریفراندۆمەوە بە فیڕۆی نادا، بەتایبەتی بەرژەوەندییەكانی لەبواری وزەدا. هەڵوێستی توندی توركیا ئەم تیۆرییەی هەڵتەكاندو دەری خست كە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئابووری تاكە هاندەر نییە، بەڵكو فاكتەری دیكەش هەیە كە كاریگەرییان لە كاریگەریی فاكتەری ئابووری كەمتر نییە. نكۆڵی لە رۆڵی ئابووری وەك دروستكەری بڕیار ناكرێ‌، بەڵام مەرج نییە ئابووری لەهەموو دۆخەكاندا لەپێشی پێشەوە بێ‌. لە هەلومەرجی تایبەتدا ئاسایشی ستراتیجی نەك ئابووری لە پێشی پێشەوەیەو فاكتەری سەرەكیشە لەدروستكردنی بڕیاردا. هەڵوێستی توندی توركیا، كە لە هەندێ‌ رووەوە لە هەڵوێستی ئێران توندترو...
دەستپێشخەرییەكەی ماككۆرگ لەنێوان لەدەستدان‌و قۆستنەوەدا

فەرید ئەسەسەرد

پاش ئەوەی پەرلەمانی كاراكراو رۆژی 25ی ئەیلولی وەك رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم چەسپاندو دوای ئەوەی بارزانی لە میدیاكاندا رایگەیاند كە دەستپێشخەرییەكەی ماككۆرگ لە ریزكردنی وشە هیچی تر نییە، هەڵوێستی فەرمیی هەرێم بەشێوەی رەت كردنەوەی دەستپێشخەرییەكە فۆرمۆڵەبەندی بوو. هەرچەند بارزانی دەستپێشخەرییەكەی رەت كردۆتەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ بۆ خەڵكی روون نەكردۆتەوە بۆچی رەتی كردۆتەوەو تەنانەت باسی ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكەشی نەكردووە، لەكاتێكدا مافی هاووڵاتییانە بزانن دەستپێشخەرییەكی نێودەوڵەتیی گرنگی وەك دەستپێشخەرییەكەی ماككۆرگ بۆچی رەت دەكرێتەوە.
دەستپێشخەرییەكە...
كەركوك لەجەنجاڵی ریفراندۆم ‌و ئەگەرە سەختەكاندا
كامپی "بەڵێ‌"و كامپی "نەخێر" لەڕوبەڕوبونەوەدا
ریفراندۆم ‌و پلانیB
دوورنماكانی رێككەوتنە نەوتییەكەی عیراق- ئێران
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین