Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
رێگای سەختی ئاشتی لە پلانەكەی ترەمپ دا

فەرید ئەسەسەرد 10/ 2/ 2020

بە پێچەوانەی ئەوەی كە راگەیەنرا، پێناچێ‌ پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ بۆ دابینكردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ببێ‌ بە مایەی ئاشتی و سەقامگیری. هەر دوا بە دوای راگەیاندنی ناوەڕۆكی پلانەكە، پەیوەندیی نێوان فەلەستینییەكان و ئیسرائیلییەكان گرژییەكی زۆری تێكەوت و دەرگاكان بە رووی هەموو ئەگەرێكی خراپدا لەسەر گازی پشت كرانەوە.
هەرچەند پلانەكە زۆرتر لە قازانجی ئیسرائیلییەكاندایە، بەڵام هیچ كات بە قەد ئێستا، ئیسرائیلییەكان نیگەران نین. ئیسرائیلییەكان پەی بەوە دەبەن كە هەوڵێك بۆ سەپاندنی پلانەكە بەسەر فەلەستینییەكاندا هەیە و دەشزانن پلانەكە زێدەڕۆیی لە تەنگەتاوكردنی فەلەستینییەكان دەكا تا ئەو رادەیەی كە...
لیبیا كوانوی ململانێی سەختی دژەكان

فەرید ئەسەسەرد 16/12/2019

ماوەیەكی كەم پێش روخانی رژێمەكەی، سەرۆكی سودان عومەر بەشیر پەرەی بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی دا لەگەڵ توركیا. ئاستی پەیوەندییەكە گەیشتە ئەو رادەیەی كە سودان ئامادە بوو دورگەی سەواكن بە كرێ‌ بدا بە توركیا، بۆ ئەوەی بنكەیەكی سەربازیی لێ‌ دامەزرێنێ‌. ئەم رووداوە مایەی نیگەرانیی چەندەها ئەكتەری ناوچەیی ‌و نێودەوڵەتی بوو كە نەیاندەویست توركیا پەل بهاوێتە ئەفریقیاو جێ‌ پێیەك بۆ خۆی لەسەر دەریای سوور پەیدا بكا. بەڵام روخانی بەشیر پڕۆژەكەی توركیای لەبار برد.
ئەوەی بۆ عومەر بەشیر نەچووە سەر، ئەستەمە بۆ فایز سەراجی سەرۆكی حكومەتی لیبیا بچێتە سەر و ئەستەمە ئەكتەرە ناوچەیی ‌و نێودەوڵەتییەكان لێ‌ بگەڕێن لیبیا ببێ‌ بە بنكەیەكی پێشكەوتووی توركیا.
رێككەوتنی ئەم دواییەی توركیا- لیبیا بووە مایەی نیگەرانیی زۆر لایەنی نێودەوڵەتی لەوانە...
بەریەككەوتنی ستراتیجە دژەكان لە سوریا

فەرید ئەسەسەرد 24/2/2020

لەوەتەی قەیرانی ئیدلب سەری هەڵداوە، پەیوەندییەكانی توركیاو روسیا بە دۆخێكی ئاڵۆزدا تێدەپەڕن. پێشڕەویی هێزەكانی رژێمی سوریا و گرتنی 600 كیلۆمەتر لە دەوروبەری ئیدلب ‌و كۆنترۆڵكردنی چەند شارۆچكەو رێوبانێكی ستراتیجی، تەرازووی هێزی بە قازانجی رژێمی سوریا گۆڕی. ئەم رەوشە ستراتیجییە تازەیە سەركردایەتیی توركیای بردە سەر ئەو باوەڕەی كە هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن، لەسەر ئاستی ستراتیجی، خۆ راناگرن ‌و هەموو ناوچەكان لەدەست دەدەن، بۆیە ئەنقەرە هەڕەشەی كرد كە ئەگەر سنوورێك بۆ پێشڕەویی هێزەكانی رژێمی سوریا دانەنرێ‌، هێزی زۆرتر بۆ سوریا دەنێرێ‌ ‌و گورز لە هێزەكانی رژێم دەوەشێنێ‌. بە كردەوەش وایكرد، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەش كرا كە...
لاپەڕەیەكی تری قەیرانی ناڕەزایەتییەكانی عیراق
بەرەو گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیی تازە لە عیراقدا
بژاردە سەختەكانی پاش دەست لە كاركێشانەوەی عەبدولمەهدی
كوردو پەیمانی ناتۆ
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي