Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گەڕانەوە بۆ ئەدەنە

فەرید ئەسەسەرد

تا ئێستا نەزانراوە هۆی وروژاندنی كتوپڕی رێككەوتننامەی ساڵی 1998ی ئەدەنەی نێوان توركیا و سوریا چییە. ئەم رێككەوتننامەیە لە سەردەمی خۆیدا سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ توركیا كە تێیدا سوریا بە سەركردایەتی ئەسەدی باوك هەموو مەرجەكانی توركیای لە كاتێكی پێوانەییدا جێبەجێ‌ كرد و لە كۆتاییدا سەرەنجامی مەسەلەكە بە دەستگیر كردنی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆتایی هات.
توركیا زۆر قازانجی لە رێككەوتننامەی ئەدەنە كرد. سوریای ناچار كرد واز لە داڵدەدانی پەكەكە بهێنێ‌، هەروەك ناچاری كرد پەكەكە وەك تیرۆریست بناسێنێ‌ و هەموو بنكەكانی لە ناوچەی بیقاعی لوبنانیش هەڵوەشێنێتەوە. نزیكترین نموونە لە رێككەوتننامەی ئەدەنە، رێككەوتننامەی ساڵی 1975ی جەزایر لە نێوان ئێران و عیراق كە تێیدا هەردوولا لەسەر...
ئاماژەكانی پشت بەستنی كۆنفرەنسی وارشۆ

فەرید ئەسەسەرد

لە ژێر ناونیشانی (ئایندەی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) كۆنفرەنسێكی نێودەوڵەتی لە وارشۆی پایتەختی پۆلەندا بە سەرپەرشتیی ئەمریكا بەسترا. بایەخدانی جیهان بە چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شتێكی ئەرێنییە و لەم سەروبەندەدا بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەكە لەوە دایە كە جیهان یارمەتییان بدات بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ گیروگرفتەكانیان. بەڵام ئەوەندەی مەسەلەكە پەیوەندیی بە كۆنفرەنسی وارشۆوە هەیە، مەسەلەكە مەسەلەی بەستنی كۆنفرەنس نییە، بەڵكو مەسەلەكە ئەوەیە كە ئەم كۆنفرەنسە، بە دیاریكراوی، یەكێكە لە كۆنفرەنسە نێودەوڵەتییە هەرە خراپەكانی جیهان و بە هیچ شێوەیەك لێی رانابینرێ‌ بتوانێ‌ هیچ كێشەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكا، بگرە...
رێگای گەیشتن بە كابینەی نۆیەم

فەرید ئەسەسەرد

سەرەڕای پێنج خولی دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، هێشتا هەواڵەكان بە ئاكامی خوازراو نەگەیشتوون. بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە دۆخێكی نموونەیی نیە، بەڵام دەبێ‌ دان بەوەشدا بنرێ‌ كە مەرج نییە پێكهێنانی كابینەی تازە هەموو جار بە ئاسانی بەڕێوە بچێ‌. ئەوە بۆ خۆی بەڵگەیە كە پێكهێنانی كابینەی چوارەمی ئەنگیلا مێركل لە ئەڵمانیا، شەش مانگی خایاند. كابینەی ئەم دواییەی سەعد حەریریش لە لوبنان پاش زیاتر لە هەشت مانگ لە دانوستان پێك هێنرا. لە هەندێ‌ هەلوومەرجدا دەبێ‌ دانوستانكاران پشوو درێژ بن بۆ ئەوەی بتوانن كابینەی تازە لەسەر بناغەیەكی پتەو پێك بهێنن.
دروست نییە بەو جۆرە سەیری پێكهێنانی كابینە بكرێ‌ كە تەنها دابەش كردنی پۆستە وەزارییەكانە بەسەر لایەنە پێكهێنەرەكاندا. دیارە مەسەلەكە لەوە ئاڵۆزترە و پێویستی بە كۆششی زۆرترە. هەموو ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە پێكهێنانی كابینەی تازەدا مافی خۆیانە داوای بەشدارییەكی راستەقینە لە پرۆسەی دروست كردنی بڕیاری سیاسی و ئابووریدا بكەن و رۆڵێكی كارایان لە داڕشتنی سیاسەتە گشتییەكاندا هەبێ‌، هەروەك مافی...
سوریا و كورد پاش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا
لێكەوتەكانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا
پەیوەندییەكانی ئەمریكا- توركیا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا
عادل عەبدولمەهدی لە ناوجەرگەی فشارەكاندا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي